سنە/ لە پیشانگەیەکدا وێنەی ناودارانی کورد پیشان ئەدرێت+وێنە
22:07 - 2 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی وێنەی \"پۆرترە\"ی هونەرمەندان، ناوداران و کەسایەتییەکانی کوردستان لەژێر ناوی \"رەوتی ئەشق\" لە ساڵۆنی نیگارخانەی ئیرشادی شاری سنە کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ٣١ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەفشین فەتاحی دووەمین پیشانگەی وێنەی پۆرترەی هونەرمەندان، ناوداران و کەسایەتییەکان، کە بەرهەمی ٤ ساڵ کاری هونەریی خۆیەتی، کردەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ١٣٨٩ یەکەمین پیشانگەی بەرهەمەکانی خۆی بەڕێوە برد.
بە وتەی ئەو هونەرمەندە کوردە، وێنەی (پۆرترە \"دەموچاو\") بەهۆی ئەوەیکە لایەنە جیاوازەکانی کەسایەتیی نەسلێک دەخاتەروو، بەشێک لە مێژووی فەرهەنگیی ئەو نەسلەیەو بۆیە لەگەڵ پێشوازیی گەرم بەرەوڕوو بۆتەوە.
ئەو پیشانگەیە، سیمای هونەرمەندانی وەک سەباح هەورامی، فەتانە وەلیدی، عەباس کەمەندی، مەزهەر خالقی، بەراتعەلی نوورانی، فەردین سادق ئەیوبی، پووران درەخشەندە، عەزیز شاهرۆخ، محێدین هەقشناس، دونیا گوفتاری شارام نازری و... تێدا پیشان ئەدرێت.
پیشانگەی ئەفشین فەتاحی، هەتا رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ و لە دوو شیفتی بەیانیان و ئێواران بەرووێ ئۆگرانی هونەری وێنەگریدا کراوە دەبێت.
ئەفشین فەتاحی یەکێک لە وێنەگر و خۆشنووسەکانی کوردستانەو هەتا ئێستا لە ٣٠ پیشانگەی بە کۆمەڵدا بەشداریی کردووە و هەروەها ١٠ پیشانگەی تاکەکەسیشی کردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ٣١ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەفشین فەتاحی دووەمین پیشانگەی وێنەی پۆرترەی هونەرمەندان، ناوداران و کەسایەتییەکان، کە بەرهەمی ٤ ساڵ کاری هونەریی خۆیەتی، کردەوە.
ئەفشین فەتاحی، وێنەگری کورد
ئەو وێنەگرە کوردە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان، ئامانج لە کردنەوەی ئەو پیشانگەیەی بۆ رێزدانان، ناساندن و گرینگیدان بە چالاکانی بواری هونەر و کۆمەڵگەی هونەریی کوردستان گەڕاندۆتەوە.ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ١٣٨٩ یەکەمین پیشانگەی بەرهەمەکانی خۆی بەڕێوە برد.