سنە/ لە ماوی ٨ مانگی ڕابردوودا ٢١ کرێکار گیانیان لەدستداوە
15:21 - 10 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە، لە ماوەی ٨مانگی ڕابردوودا، ٢١ کرێکار لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵە بڵاوکراوەکان لە زاری غوڵامڕەزا هۆمایوونیپوور بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە باس لەوە دەکات کە؛ لە ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە، واتە (کۆتایی مانگی خەزەڵوەر)، ٢١ کرێکار لە کاتی کار کردندا، گیانیان لەدەستداوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی هاوشێویدا بۆ ساڵی پار، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە نیسبەت ساڵی پار، ٥٠% زیادی کردووە.
لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی گووتی؛ لە کۆی گشتیی گیانلەدەستدانی کرێکارانی ڕووداوی کار،٢٠ کەسیان پیاو ١ کەسیشیان ژن بووە.
لە لایەکی دیکەوە، ساڵانە ١٤٠٠کەس لە ئێراندا بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، بەهۆی بەشداریکردنی کرێکاران لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی سێنفی، سەبارەت بە هۆ و هۆکاری بێکار بوونیان، زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەر کردنی کرێکارانی مسی خاتوونئاوای پارێزگای کرمان، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، بەپێی بڕێاری بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵگەیە، لە ٣٠٠ کرێکاری قەراردادی، ١٥٠ کەسیان لە لایەن بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵگەیەوە لەسەر کارەکەیان لادراون.
بەشێک لە بنەماڵەی ئەو کرێکارانە لە درێژی بەداواداچوون و ئاگاداربوون لە سەر دۆخی دەستبەسەرکراوەکان، سەردانی فەرمانداریی و بەرپرسانی پالاوگەی مسی خاتوونی کرمانیان کردووە و هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.