سنە/ رووداوی هاتوچۆ گیانی هونەرمەندێکی ستاند
13:42 - 10 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی لاوی خەڵکی سنە بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەیمان مورادی شاعیر و هونەرمەندی لاوی خەڵکی سنە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو شاعیرە کوردە رۆژی هەینی رێکەوتنی ٨ی جۆزەردان تووشی ئەو رووداوە بووە و لە رووداوەکەدا برایەکی خۆشی لەگەڵ بووە.
برای ئەو هونەرمەندە کوردە لەحاڵی حازردا بریندار و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە.
پەیمان مورادی خوێندکاریی رشتەی مێعماری زانکۆی پەیام نوور و ئەندامی دامەزراوەی \"راژە\" لەشاری سنە بوو.
بەپێی ئاماری ئیدارەی پزیشکی دادوەریی ئوستانی کوردستان، لەماوەی ساڵی ١٣٩٣دا، ٣٦١ کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.
ئەو ناوەندە بڵاویشی کردووەتەوە کە لە ماوەی ١٧ ساڵدا( ساڵی ٧٧ هەتا ٩٣) بە گشتی سێسەد و شەست و دووهەزار و ٧٨٤ کەس لە رووداوی هاتوچۆدا گیانی خۆیان لەدەست داوە.