سنە؛ ئەشکان مروەتی بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا

11:49 - 2 بەفرانبار 2722

ئەشکان مروەتی، هاووڵاتیی ناڕازیی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە، بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.

ئەو وەرزشوانە ڕۆژی هەینی ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە گۆڕەپانی ئیقباڵی سنە، لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکان تووشی شەڕ ببوو و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بە گوللەی جەنگی و ساچمەیی تەقەی لێکرابوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قورسیی برینەکانی، دەسبەجێ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، نەشتەرگەریی بۆ کرابوو.

ئەشکان مروەتی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە، ئازاد کرابوو.

ئەشکان مروەتی کوڕی سلێمان و تەمەنی ٢٦ ساڵە.