سنە؛ کەژاڵ نەسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:22 - 21 سەرماوەز 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، "کەژاڵ نەسری" تەمەن ٢٦ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییتەییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شونێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی کەژاڵ نەسری ماڵەکەیان پشکنیوە.

ناوبراو لە بواری "ژینگەپارێزی" چالاکیی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "فەرهەنگ عێوەزی" کوڕی "محەممەد عەلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.