سنە؛ ڕەزا کازمی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە ئەنجامی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەست دا

14:14 - 7 سەرماوەز 2722

ئێوارەی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱٦ ساڵ بە ناوی "ڕەزا کازمی" کە لە شاری مووژژی کامێران، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە قورسی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لەدەست دا.

ڕەزا کازمی ئێوارەی سێشەممە ١ی سەرماوەز، لە شاری مووژژی کامێران، بە  گوللـەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سینگی بە قورسی بریندار کرابوو.

ئەو مێرمنداڵە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، کرابوو.