سنە؛ چوار هاووڵاتی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

13:24 - 24 خەزەڵوەر 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، چوارهاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارش منبەری" کوڕی حەسەن، "زانیاری منبەری" کوڕی ئەمانوڵڵا، "سەیوان منبەری" کوڕی حیشمەت، و "میلاد منبەری" کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردبوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە دەستیان بە پشکنینی ماڵەکانیان کردبوو و ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان ئازار و ئەزیەت کردبوو.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر کەرەستەی کەسیی ئەو چوار هاووڵاتییە وەک کامپیۆتێر و مۆبایلەکانیاندا گرتبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراویان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: زانیار، سەیوان، ئارش و میلاد منبەری