سنە؛ پەیام منبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:13 - 20 بەفرانبار 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیام منبەری"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی نابراویان دەسبەسەر و پاشان ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی پەیام منبەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، ئەو هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.