سنە؛ واران محەممەدنژاد، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" دەسبەسەر کرا

14:06 - 22 رەزبەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، واران محەممەدنژاد، خوێندکاری کارناسیی باڵای هونەر لە زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و بە بێ بەڵگەی یاسایی، "وارانـ"ـیان دەسبەسەر کردووە.

ڕوژی دووشەممە ۲ی ڕەشەمەی ساڵی ۱٤۰۰، واران محەممەدنژاد لەگەڵ پەیام میری، کە هاوکات بووە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و لە کاتی بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و لێپرسینەوەیان لێ کرابوو.

واران محەممەدنژاد، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنەیە.