سنە؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی بەتەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا

11:16 - 21 رەزبەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "عەزیز مورادی" لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە سنە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ۲۲ بە کاتی سنە، هێزه ئەمنییەتییەکان به چەکی کڵاشینکۆف لە گەڕەکی "نایسەر"تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو عەزیز مورادی خاوەنی ڕێستۆرانی گوڵ گەنم لە شاری سنەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا، هێزە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ خۆپێشاندەران دەرگیر بوون و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان چوار لاوی کورد بە ناوەکانی "پەیمان مینبەری"، "محەممەد ئەمینی"، "یەحیا ڕەحیمی" و "داریووش عەلیزادە" گیانیان لەدەست دا.