سنە؛ هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت گیانی لەدەستدا

14:21 - 29 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲٨ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بە ناوی "حوسێن عەبدپەنا" لە مەسکەن مێهری شارەک بەهارانی سنە، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ۷۰ ساڵەیە، بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە ڕاگوێزراوە و دەگوترێ کە تەرمەکەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، ڕفێندراوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، هێزە سەرکوتکەرەکان، هێرشیان کردبووە سەر بینای ئاپارتومانەکانی شارەکی بەهارانی سنە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانیان بریندار و دەسبەسەر کردبوو.