سنە؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:34 - 6 خەزەڵوەر 2721

شەوی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شوعەیب مەحموودی"، تەمەن ٤۳ ساڵ، کوڕی جەعفەر و خەڵکی گوندی "مێراو" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شوعەیب مەحموودی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە خێزاندار و خاون پێنج منداڵە.

‌هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی شوعەیب مەحموودی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.