سنە؛ هاووڵاتییەک بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کرا

11:46 - 6 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "نەعیم محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری سنە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "تەختە"ی شاری سنە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش سێ کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.