سنە؛ مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵحپوور بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

11:31 - 16 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەهدی نەورۆزی" و "ئارام ساڵحپوور" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە هەتا کاتیی دادگاییەکەیان لە گرتنگە ئازاد کراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر کردبوو  و ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئارام ساڵحپوور و مەهدی نەورۆزی