سنە؛ میکائیل مینبەری دەسبەسەر کرا

12:18 - 9 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل مینبەری" خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتێک کە ئەم هاووڵاتییە بۆ چاککردنەوەی ماشینەکەی سەردانی مێکانیکی کردووە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "میکائیل" و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠یش هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠، ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تاکوو کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردنی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.