سنە؛ مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

10:16 - 28 بەفرانبار 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانبار، مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان و لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەو ئەندامەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان لە ڕاستای دروستکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو.

ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو چالاکەی مافی ژنان و ناوبراویان دەسبەسەر کرابوو.

مریەم سادقی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە، ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە کرابوو.