سنە؛ مریەم سادقی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:05 - 2 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەر، مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان لە ڕاستای دروستکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکەی مافی ژنان و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

مریەم سادقی پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.