سنە؛ محەممەد کەیوان دەرویشی بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا

18:10 - 12 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەیوان دەرویشی ٤٢ ساڵە و کوڕی عەلی  و زەینەب لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە "کەمەربەندی ٢٥"ی شاری سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دابوو.

هەواڵدەری "هێرانا" لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەراسەرییەکان بەهۆی پێکران بە گوللـەی ساچمەیی گیانی لەدەست دابوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی پێکران بە گوللـەی ساچمەیی بە شوێنە هەستیارەکانی لەشی، گیانی لەدەست داوە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە بەڵگەی پزیشکی یاسایی سەبارەت بەو هاووڵاتییە هاتووە کە بەهۆی "ڕاوەستانی دڵ" گیانی لەدەست داوە.