سنە؛ لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆژنامەوانێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان

13:37 - 1 رەزبەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان، جەبار دەستباز، ڕۆژنامەوان خەڵکی دیواندەرە لە چوارڕێیانی سیرووسی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە، درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، لە کاتی چوونەوە بۆ دیواندەر، لە چوارڕێیانی سیرووسی سنە، لەلایەن چوار کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ئازار و ئەشکەنجە، درا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، پاش لێدانی ئەو ڕۆژنامەوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ئەو هێزانە هەوڵی دەسبەسەرکردنی جەبار دەستبازیان دا، بەڵام هاووڵاتییان ئیزنی دەسبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەیان، بە هێزە ئەمنییەتییەکان، نەدا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە ڕووداوە، دەست و لاقی بریندار کرابوو.