سنە؛ لوقمان ئەفزەلی بە گۆڕینی زۆرەملێی شوێنی خزمەتەکەی مەحکووم کرا

11:53 - 13 گەلاوێژ 2722

لوقمان ئەفزەلی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان - سنە، لەلایەن هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بە گۆڕینی زۆرەملێی شوێنی کارەکەی بۆ پارێزگای "ئەردەبێڵ" مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "هێرانا" لوقمان ئەفزەلی لە سەر بڕیاری هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، بە تۆمەتی "بێڕێزی و ئیهانەت بە ئەرکانی کۆماری ئیسلامی"،"بەرهەمهێنان و ڕەوانەکردنی هێماگەلێک لە ژێرناوی ملهوڕی لە نیزامیی کۆماری ئیسلامی" و "تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە دنیای خوازەکی و دنیای حەقیقی" بە دوو ساڵ گوڕینی زۆرەملێی شوێنی کارەکەی، بۆ شاری ئەردەبێڵ، مەحکووم کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، ئەو چالاکە سێنفییە بەپێی بانگهێشتنامەیەک لەلایەن هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، بانگهێشت کرابوو.