سنە؛ فەریدە نعمەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:03 - 9 رەزبەر 2722

ڕۆژی هەینی، ٨ی ڕەزبەر، "فەریدە نعمەتی"، چالاکی بواری ژنان لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ هەبوونی حوکمی دادوەری ، ئەم ژنە چالاکەیان لە ماڵی باوکیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فەریدە نعمەتی زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.