سنە؛ فەرشید کەریمی بە کەفاڵەت پاش ٤٥ ڕۆژ ئازاد کرا

19:11 - 8 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشید کەریمی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە کەفاڵەت لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

فەرشید کەریمی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، ئەو هاوووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.