سنە؛ عوسمان ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

19:06 - 6 خەزەڵوەر 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

 ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتەی ٥۰ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ۳ی خەزەڵوەر، عوسمان ئیسماعیلی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی ڕەزبەر، نابراو پاش ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی لە لقی ۲ی لێپرسی سەقز، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی ڕەزبەر، ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە کرێکارییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.