سنە؛ شیلان کوردستانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:32 - 3 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەر، ''شیلان کوردستانی''، وەرگێڕ و ئەندامی گرووپی ژنانی "ژیڤانۆ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو ژنە چالاکە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ شو‌ێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی شیلان کوردستانی، زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.