سنە؛ سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەممەدنژاد دەسبەسەر کران
12:05 - 25 رەزبەر 2722
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، سێ ئەندامی بنەماڵەی "واران محەممەدنژاد" بە ناوەکانی "سەحەر وەهابی"، دایکی واران، "ویدا محەممەدنژاد"، خوشکی واران و "پەیام میری"، هاوژینی واران لە کاتێکدا کە بۆ بەدواداچوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنەیان کردبوو، دەسبەسەر کران.
واران محەممەدنژاد، خوێندکاری کارناسیی هونەر لە زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
واران محەممەدنژاد خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنەیە.