سنە؛ سامان میرەکی پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

13:13 - 4 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سامان میرەکی" خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز)، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە و دەسبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو سامان میرەکی پاش لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەڕ ڕاگوێزراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید شێخی" خەڵکی شاری سنە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو.