سنە؛ سادق کەنعانی بە دانانی کەفاڵەت ئازاد کرا

11:06 - 7 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ، سادق کەنعانی چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە بە دانانی کەفاڵەت لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی ماوەی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی سادق کەنعانی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.