سنە؛ دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی ئیقباڵ دووستی

11:35 - 6 گەلاوێژ 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیقباڵ دووستی" تەمەن ٥٣ ساڵ خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدایە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراو لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی، دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی  ئیقباڵ دووستی هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.