سنە؛ دوو ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:11 - 3 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، دوو ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" بە ناوەکانی "پەیام میری" تەمەن ٣٦ ساڵ و "واران (ئەسرا) محەممەدنژاد" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

دەسبەسەرکردنی ئەو ژن و مێردە هاوکات بووە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و لە کاتی بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژن و مێردە ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ـن و لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی نۆژین پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢ی ڕەشەمە ئازاد کران".