سنە؛ دوو هاووڵاتیی لە کاتی بەرێوەچوونی جەژنی نەورۆز دەسبەسەرکران

13:38 - 2 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دایە "بەتوول" تەمەن ٧٥ ساڵ و "ئاریانا سەلیمی" تەمەن ١٤ ساڵ، لە کاتی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز، لە پاڕکی منداڵ (پارکی نەورۆز)ی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتی و هێزەکانی دژە شۆڕش، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز) و سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان بە ناوەکانی "سۆهراب جەلالی"،"جەماڵ ئەسەدی" و"فواد عینایەتیـ"ـیان دەسبەسەر کردبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی جێژنی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز) بەڕێوە چوو و دایە شەریفە دایکی ڕامین حوسێن‌پەناهی زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٩٧ لە سێدارەدرا، لەو ڕێوڕەسمەدا، گوڵی سووری لەنێو خەڵکەکەدا بڵاو کردبووە.