سنە؛ درێژەی دەسبەسەریی و ناڕوونیی چارەنوسی عەلی ئەڵڵاوەیسی

10:43 - 17 جۆزەردان 2721

چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی"، خەڵکی سنە، هەروا لە گرتنگەدایە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەکی ئاگادار، هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ ئاگاداربوون  لە بارودۆخی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە".

شەوی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییەیان لە بازاڕی سنە دسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.

لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.