سنە؛ بەیان عەزیزی چالاکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا

11:51 - 8 رەزبەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی ڕەزبەر، بەیان عەزیزی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری ژنان پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.

ئەم ژنە چالاکە ماوەی سالانێکە لە بیاڤی قەتڵە نامووسییەکان و توندوتیژییە خێزانییەکاندا چالاکی دەکات.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٥، دەبیری خەڵاتی ئەدەبی هونەریی "کاڵ چرا" لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی "کاڵ چرا شین"، لە سنە بوو.

بەیان عەزیزی تەمەنی ٤٣ ساڵە و خەڵکی بانەیە و لە شاری سنە نیشتەجێیە.

تاکوو ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت کران و دەسبەسەرکرانی ئەم ژنە چالاکە لە بەر دەستدا نییە.