سنە؛ ئارمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:01 - 5 خەزەڵوەر 2721

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارمان ئەسەدی"، خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیندراوە.

ئارمان ئەسەدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە کردبوو.