سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

11:51 - 30 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "فایەق حەمیدی" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری و لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

فایەق حەمیدی لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.