سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

11:30 - 24 جۆزەردان 2721

شەوی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەلی ڕوستەمی"، خەڵکی گوندی "پشت‌کڕ" سەر بە سەلاس باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو شان و دەستی بریندار بووە.

وەلی ڕوستەمی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزرنژاد"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بریندار بووە.