سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

10:44 - 19 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان محەممەدی"، کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "حەشمەر"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لەلای لاقییەوە تووشی کەمئەندامی بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بوو.

عوسمان محەممەدی بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٩٩، برای ئەو کۆڵبەرە بە ناوی "وەزیر محەممەدی"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.