سنووری نێوان شاری مەریوان و هەرێمی کوردستان لە ئاگردا دەسووتێت
22:10 - 4 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی بەرچاو لە داستانەکانی ناوچەی مەریوان و هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێزدا لە ناوچوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی٤ی خەرمانان زیاتر لە ١٠٠ هێکتار لە دارستانی ناوچە سنوورییەکانی شاری مەریوان و شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان ئاگری تێبەردرا و بەهۆی مینرێژ بونوی ئەو ناوچانەوە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکە ئەستەم بۆتەوە.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ناوچەی مەریوان رووی داوەو پاش ماوەیەکی کورت ئاودیوی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بووە کە بۆهۆی مینرێژبوونی ئەو ناوچانەوە چەندین مین تەقیوەتەوە کە هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەردەوامەو بەهۆی مینریژبوونی ئەو ناوچانەوە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکە دژوار بۆتەوە.
بەپێی ئاماری چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان و هەروەها ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٥٩ حاڵەت ئاگرکەوتنەوە لە دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا رووی داوە کە بەو هۆیەوە رووبەرێکی بەرفراوان لە ژینگەی کوردستان لەناوچوون.