سنووری سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

11:03 - 23 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ژیان عەلیپور"، خەڵکی گوندی "بێژوێ" سەر بە سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری سەردەشت، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی سەردەشت کراوە.

ژیان عەلیپوور خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و ناوبراو برای هووشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنەیە.