سنووردار كردنی مافەكانی یەكێك لە زیندانییەكانی ڕووداوەكەی هۆتێل تارا
14:43 - 13 رەزبەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بەپێچەوانەی پرەنسیپە مرۆییەكان لەگەڵ زیندانییەكی كورد هەڵسوكەوت دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری كوردپا، زیندانییەكی زیندانی مەهاباد بە ناوی \"ئۆمید دەباغچی موكری\"، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی ڕێژیمەوە ڕێگری لێكراوە كە چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت.
ئەم سنووردار كردنە بە چەشنێكە كە ئەم هاووڵاتیە ٣٣ ساڵە تەنیا دەتوانێ سێ مانگ جارێك چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت.
ئۆمید دەباغچی موكری ڕۆژی هەینی یازدەی بانەمەڕی ٩٤ و هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینەكانی خەڵكی مەهاباد لەهەمبەر ڕوداوی هۆتێل تارای ئەم شارە دەستبەسەر كراوە.
ناوبراو لە یەكەمین دانیشتنی دادگاییەكەیدا كە ڕێكەوتی ٤ی گەلاوێژ لە دادگای ئینقلابی مەهاباد بەڕێوەچوو، باسی لە ئەشكەنجەی مەئمورەكانی ئیتلاعات لە ورمێ كردبوو و گوتبووی: تۆمەتی كۆبوونەوە و تەبانیكردن لەدژی ئەمنیەتی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە لەدژی نیزام و بوونی پێوەندی لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆن بەتەواوەتی ڕەد دەكەمەوە.
ئەم ئەندازیارەی كامپیۆتێر بە بڕیاری دادوەر چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی دانیشتنێكی دیكەی دادگا (ئەمجارەیان بە بەشداریی كارناسان و لێكۆڵەرانی وەزارەتی ئیتلاعات) دەكات.
جێی وەبیر هێنانەوەیە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی ئیتلاعات هەوڵی داوە ئیعترافی تەلەفزیۆنی لە زیندانیانی سیاسی وەربگرێت.
ڕێكەوتی ١١ی بانەمەڕ و پاش مەرگی گوماناوی كچێكی كورد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل تارای مەهاباد، شەپۆلێك لە ناڕەزایەتی بەرین شەقامەكانی ئەم شارەی هەژاند كە بەو هۆیەوە چەندین كەس بریندار بوون و یەك كەس كوژرا و دەیان كەسیش دەستبەسەر كران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری كوردپا، زیندانییەكی زیندانی مەهاباد بە ناوی \"ئۆمید دەباغچی موكری\"، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی ڕێژیمەوە ڕێگری لێكراوە كە چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت.
ئەم سنووردار كردنە بە چەشنێكە كە ئەم هاووڵاتیە ٣٣ ساڵە تەنیا دەتوانێ سێ مانگ جارێك چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت.
ائۆمید دەباغچی موكری: تۆمەتی كۆبوونەوە و تەبانیكردن لەدژی ئەمنیەتی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە لەدژی نیزام و بوونی پێوەندی لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆن بەتەواوەتی ڕەد دەكەمەوە
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپایان ڕاگەیاند، ئەم بەندكراوە لە كۆتاییەكانی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ، پاش چەندین مانگ بێسەروشوێن بوون بۆ زێندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگوێزراوە.ئۆمید دەباغچی موكری ڕۆژی هەینی یازدەی بانەمەڕی ٩٤ و هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینەكانی خەڵكی مەهاباد لەهەمبەر ڕوداوی هۆتێل تارای ئەم شارە دەستبەسەر كراوە.