سمکۆ خلقەتی ئیزنی مەرەخسی پێ‌درا

14:46 - 7 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس، سەبارەت بە مەرەخەسی چالاکێکی سیاسی کورد ڕەزامەندییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای ئەم حەوتووە، سمکۆ خلقەتی لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس لە پاریزگای خۆراسانی باشوور، ئیزنی مەرەخەسی پێ‌درا.

سەبارەت بە وردەکارییەکانی مەرەخسیی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نیە.

ئەو چالاکە سیاسییە خەڵکی شاری مەهابادە، و ماوەی دوورخرانەوە و زیندانییەکەی لە شاری تەبەس تێدەپەڕێنێ.

سمکۆ خلقەتی کارناسی بەشی مێتالۆژی لە زانکۆی سەنعەتی شەریفە و لە ڕێکەوتی٢٨ی بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاویەوە، لە زینداندایە.

هەواڵی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە تەمەن ٣٦ ساڵە، لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی موکریانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە، لە سەر داواکاریی سمکۆ خلقەتی و بە ئامانجی گەڵاڵەی کاریگەرتر دوای بەکار بردنی مادەی ١٣٤\"تجمیع احکام\"، بۆ زیندانی تەبەس گوازرایەوە و دواتر لەگەڵ ئەو مادەیە دژایەتی کرا.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری ئەراک، سمکۆ خلقەتی بە تاوانی \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\" تۆمەتبار کرد و سزای ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕییەوە و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ی هەتاوی‌دا حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.