سلێمانی/جەڵتەی دڵ گیانی کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵەی سنەیی ئەستاند
15:25 - 28 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، کە بۆ کار کردن و دابین کردنی بژیویی ژیان رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناسێح خزری تەمەن ٥٠ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شاری سنە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ و لەکاتی کار کردندا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەنووکە تەرمی ناسێح خزری لە پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی راگیراوەو پزیشکی ئەو ئیدارەیە رایگەیاندووە، پاش تەواوبوونی کاروباری ئیدارییەکەی رەوانەی کوردستانی ئێران دەکرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئامبوڵانسی ئیدارەی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی بەبێ بەرامبەر تەرمەکان هەتا سەر سنوورەکانی ئێران دەباتەوە، بەڵام ئامبوڵانسی لایەنە پەیوندیدارەکان لە ئێران بۆ بردنەوەی هەر تەرمێک بڕی ١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن لە بنەماڵەی مردووەکە دەستێنن.
لەلایەکی دیکەوە ئەمرۆ یەکشەممە ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی \"ئێرانی\" بەناوی (س. س) کرێکاری کۆمپانیای کارەبای قەزای دوبز لە کەرکووک لە کاتی مەلە کردن لە ئاودا خنکاوە.
ئەو سەرچاوەیە نوسیویشیەتی: تەرمەکەی ئەو لاوە پاش چەند کاتژمێر لە ئاوەکە دەهێنراوەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری کەرکووک کراوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا (٦٠ رۆژی رابردوودا)، ٣ کرێکاری کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئیران لە کاتی کار کردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.