سلێمان سالک، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

17:36 - 20 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ناوبراو پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار دووبارە دەسبەسەر کرابووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە جاددەی پیرانشار- مەهاباد، دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.