سكرتێری خانەی كرێكار: ساڵی پێشوو لە ئێران 100 هەزار كرێكار دەركراون
17:19 - 4 بانەمەڕ 2712
کوردپا: سكرتێری گشتیی خانەی كرێكار لە ئێران، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 100 هەزار كرێكار لە پتر لە كەرتی ئكار لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران لەسەر كار دەركراون.
عەلیڕەزا مەحجووب، بە ئاماژە بە پشووی فەرمیی رۆژی 12ی خاكەلێوە 1ی مەی (رۆژی جیهانی كرێكار)، وتی: بەپێی یاسای كار، ئەگەر بێت و كارفەرما و خاوەنكاران ئیزنی فەرمی نەدەن كە ئەو رۆژە بكرێتە پشووی فەرمی، كرێكاران و رێكخراوە كرێكارییەكان سكاڵا تۆمار دەكەن.
سكرتێری خانەی كرێكار لە لێدوانێك لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلنا، (هەواڵدەریی كاری ئێران) رایگەیاندووە لە ساڵی رابردوودا لە ئێران 100 هەزار كرێكار كە زۆربەیان كرێكاری گرێبەستی بوون لە زیاتر لە سەد كەرتی كار دەركراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە ئەگەر بێت و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە مۆڵەتی رێپێوان نەدرێت، دیسان ئەو داخوازییە دووپات دەكەینەوە، هەتا ئێستا حكوومەتی ئێران بە فەرمی وەڵامی ئەو داخوازییەی كرێكارانی نەداوەتەوە.
كرێكارانی ئێران هۆشدارییان داوە ئەگەر بێت و لە بۆنەكانی حەفتەی كرێكاردا وەڵامی داخوازییەكانیان نەدرێتەوە، پێش بە جێبەجێ كردنی قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان لە كەرتەكانی وەبەرهێنانی ئێران دەگرن.
بە وتەی چالاكانی كرێكاری لە ئێران، ساڵانێكە گرفتەكانی یاسای كار، كرێكارانی گرێبەستی، پێوەندیی نێوان رێكخراوە كرێكارییەكان و خاوەنكاران و دەركردن و بێبەش كردنیان لە ماف و خزمەتگوزاییەكان، بوونەتە كێشەی سەرەكیی كرێكاران و ژیانیانی خستۆتە مەترسییەوە.
لە حاڵێك ئەمساڵ لەلایەن ئێرانەوە بەناوی (ساڵی وەبەرهێنانی میللی و پشتیوانی لە كار و سەرمایەی ئێرانی) ناودێر كراوە، بەڵام بەپێی هەواڵ و زانیارییەكان هەر لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلی دەركردنی كرێكاران دەستی پێكرد و لە یەكەم رۆژانی ساڵدا زیاتر لە 200 كرێكار لە كارگەی توانەوەی ئاسن (زەوب ئاهەن)ی رۆژئاوای ئێران لە شاری قوروە و ئەسەد ئابادی هەمەدان لەسەر كار دەركران.
شەپۆلی بێكار كردنی كرێكاران ناوچە كوردنشیەكانی ئێرانی زیاتر گرتەوە و 31 كرێكاری كشت و سەنعەتی مەهاباد، 12 كرێكاری كارگەی پەڕڕیسی سنە، 150 كرێكاری كارگەی سیمانی بۆكان و 5 كرێكاری كارگەی ئاردی مەهاباد بەشێك لەو حاڵەتانەن كە تەنیا لە ماوەی مانگی خاكەلێوەدا روویان داوە.
1ی مانگی مەی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی كرێكارانی ئەمریكایی لە ساڵی 1886ی زایینی كەلە ویلایەتی شیكاكۆ رووی دا، وەك \"رۆژی جیهانیی كرێكار\" ناودێر كراوە و لەلایەن زۆرێك لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت لەلایەن حیزب و هێزە سیاسییە كۆمۆنیستی، سۆسیالیستی و رێكخراوە كرێكارییەكانەوە خۆپیشاندان و رێپێوانی تایبەت بەڕێوە دەچێت.