سایین قەڵا؛ لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:52 - 22 سەرماوەز 2721

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، لاوێک بە ناوی "خالید مڵکامە" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی "سایین‌قەڵا" سەر بە پاڕێزگای ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو لاوە کوردە لە تاران و لە ڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیی داوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: "هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی خالید مڵکامە، ڕوون نەبووەتەوە".

تەرمی ناوبراو شەوی یەکشەممە لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.