ساڵی ٩٨ لە ئێران و کوردستان ٣٧ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون

12:34 - 17 خاکەلێوه 2720

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "مین و زندگی"، ٣٧ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئێران و کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (ساڵی ٩٨) کوژراون و بریندار بوون.

لە کۆی ئەم ئامارە، ٩ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە کە خەڵکی پارێزگاکانی "خووزستان، گوڵستان، ورمێ، سنە و کرماشانـ"ـن.

لەم ئامارە، ٦ کەس کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەم ئامارە، زۆربەی برینداربووەکانی مین، لاق و دەستیان قرتاوە و کەمئەندام بوون.

لە کۆی ٤٢ حاڵەتی ڕووداوی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی شەڕ لە ئێران و کوردستان، سێ حاڵەتیان بووەتە هۆی لەنێوچوونی مەڕ و ماڵات.

"مین و زندگی" لە بواری زانیاری گەیاندن لە پەیوەندی لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی مەترسییەکانی مین لە پارێزگا ئالوودە بە مینەکان چالاکی دەکات و هەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵ سەبارەت بە ڕووداوت تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی مین دەدات.