ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی ژنە شاعیرێکی کورد لە سەرپێڵ زەهاو + وێنـــە

14:52 - 9 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: سێیەمین ساڵڤەگەری کۆچی دوایی \"مریەم حاتەمی\" ژنە شاعیری کورد لە شاری سەرپێڵ زەهاوی سەربە ئوستانی کرماشان بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی ئەدەبیی \"ژوان حەلوان\" سەرلە ئێوارەی رۆژی ٥ی پووشپەڕ بە هاوکاریی خەڵکی فەرهەنگ دۆست و بنەماڵەی \"حاتەمی\" رێورەسمی بیرئانینی خاتوو مریەم حاتەمی بەڕێوەبرد.

\"13564.jpg\"
مریەم حاتەمی، ژنە شاعیری کورد لە شاری سەرپێڵ زەهاوی سەربە ئوستانی کرماشان
ئەو ریوڕەسمە بە گوتار بێژیی \"مەیسەم عاتفی نیا\" دەستی پێ کرد و دواتریش هونەرمەندان و شاعیرانی سەرپێڵ زەهاوی وەک: \"جیهانبەخش سەلیمی، شەونم کەریمی، ئازاد نەورۆزی، رەزا جەمشیدی، سەجاد تاڵ، ئیلاهە حاتەمی، فروزان حوسێنی، سابیر دارابی، جەلیل ئەلیاسی، تەیبە کەریمی، نەسرین بەیگیسەمیرا مورادی، جەلیل عومران‌پوور، رەزا هیمەتی، حەسەن شامحەمەدی، مەهدی یەیلاقی و فەرەحناز حوسێنی\" لەو رێورەسمەدا بەخوێندنەوەی شێعر و هۆنراوە یادی ئەو شاعیرەیان بەرز راگرت.

مریەم حاتەمی لە جۆزەردانی٧ ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە دایک بوو و یەکەم بەرهەمی شێعریی خۆی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بەناوی \"اشک گل آلودە یک الهە\" چاپ و بڵاو کردەوە.

مریەم حەتەمی خوێندکاری کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران و خوێندکارای باڵای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان بوو کە جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٩ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.
\"13555.jpg\"

\"13560.jpg\"

\"13559.jpg\"

\"13561.jpg\"

\"13556.jpg\"

\"13558.jpg\"

\"13557.jpg\"