ساڵانە ٦٠ هەزار دۆسیەی کەیفەری لە دادسەرای \"ورمێـ\"دا تۆمار دەکرێت

14:31 - 2 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ساڵانە بە هۆی کێشەی هاووڵاتییان لە شاری ورمێدا، ٦٠ هەزار دۆسیە لە دادسەرای کەیفەریی ئەو شارەدا، تۆمار دەکرێت.

دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری ورمێ لە وتووژێکدا لەگەڵ \"ئیرنا\" ڕایگەیاند: \"بە شێوەی نێونجی، ساڵانە ٦٠ هەزار دۆسیە لە دادسەرای کەیفەریی گشتیی ورمێدا تۆمار دەکرێت.\"

\"مستەفا حەبیبی\"، ڕایگەیاند: \"ئەگەر بە شێوەی نێونجی بۆ هەر دۆسیەیەک دوو کەس لە بەرچاو بگرین، ساڵانە ١٢٠ هەزار کەس سەردانی دادسەرا دەکەن.\"

بە وتەی ناوبراو، ئەو ڕێژە سەردانکەرەیە لە حاڵێکدایە کە تەنیا بۆ کاروباری سکاڵا سەردانی دادسەرا دەکەن، ئەگەرنا ڕێژەی سەردانکەر زۆر زیاتر لەو ئامارەیە.

بەرپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری ورمێ، ئاماژە بە کێشەی دونیای مەجازی لە کۆمەڵگادا دەکات و ڕایگەیاند: \"لە ساڵی ٩٧دا، ٩٧٠ دۆسیە لە پەیوەندی بە کێشەی دونیای مەجازییەوە، لەو شارەدا تۆمار کراوە.\"