ساڵانە 34 هەزار هەلی كار لە كرماشان/ گرینگترین تەنگەژەی كرماشان، بێكارییە
18:29 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر لە زاری بەڕێوەبەری كاروباری ئابووریی پارێزگای كرماشانەوە بڵاوی كردەوە، دەبێ ساڵانە 34 هەزار هەلی كار لەم پارێزگایە بەڕەخسێنرێ، لەلایەكی دیكەوە نوێنەرانی كرماشان لە مەجلیس لەو باوەڕە دان گرینگترین تەنگەژەی ئەو پارێزگایە بێكارییە.
ناسر ساركی لە لێدوانێكدا ئاشكرای كردووە، نرخی بێكاری لە پارێزگای كرماشان لە ساڵی 1394ی هەتاوی دەگاتە 7% و دەبێ بۆ ئەم مەبەستە ساڵانە 34 هەزار هەلی كار بڕەخسێنرێ.
ئەو بەرپرسە حكوومەتەیە راشیگەیاندووە: لە ماوەی 10 ساڵدا، واتە لە ساڵی 1375ەوە هەتا ساڵی 1385 بە شێوەی نێونجی ساڵانە 8500 هەلی كار بەدیهاتووە، لە حالێكدا لە ماوەی ئەو ساڵانەدا پتر لە 14 هەزار كەس هاتوونەتە بازاڕی كارەوە و نەبوونی بەرنامەیەك بۆ وەڵامدانەوە بەو پێویستیە، نرخی بێكاری لە ساڵی 85 لە كرماشان گەیشتۆتە 5/34%.
ناوبراو راشیگەیاندووە، نرخی بێكاری لە پارێزگای كرماشان لە ساڵی 1389دا گەیشتۆتە 6/16%.
ئەم وتانەی ساركی لە كاتێك دان كە دوو كەس لە نوێنەرانی پارێزگای كرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەو باوەڕ دان كە بێكاری گەورەترین تەنگەژەی ئەو پاریزگایەیە و ئامارە بڵاو كراوەكان لەم بارەوە بەدوورن لە راستی و نرخی بێكاری لەوەش زیاترە.
بەپپَی هەواڵێكی هەواڵدەریی ئیسنا دوكتور جەهانبەخش ئەمینی، بەرپرسی كۆمەڵەی نوێنەرانی كرماشان لە مەجلیس، وێڕای پشت راست كردنەوەی تەنگەژەی بێكاری لەو پارێزگایە، وتوویەتی: لەسەرەوە بوونی نرخی بێكاری، بۆتە هۆی ئەوەی كە خەسار و كێشە كۆمەڵایەتییەكان روو لە زیاد بوون بكەن.
دوكتور محەممەد كەرمی راد یەكێكی تر لە نوێنەرانی كرماشان لە مەجلیس لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی میهر وتوویەتی: ئەو ئامارەی كە لەمەڕ نرخی بێكاری لەلایەن بەڕێوەبەریی پارێزگاوە بڵاو كراوەتە بە هیچ شێوەیەكە راست نیە و ئاماری راستەقینەی بێكاری لەم پارێزگایە زۆر لەوە زیاترە و بە گەورەترین كێشەی وەسف كردووە.
كێشەی بێكاریی و نەبوونی دەرفەتی كار لە پارێزگای كرماشان لە كاتێك دایە كە بە وتەی نوێنەران و بەرپرسانی پارێزگا لە جەریانی دوو سەفەری هەیئەتی دەوڵەت بۆ ئەو پارێزگایە و هەروەها سەفەری ئەم دوایەی خامنەییدا بوودجە و هەزینەیەكی زۆر بۆ نەهێشتنی بێكاری و رەخساندنی هەلی كار تەرحان كراوە، بەڵام دیسان بێكاری بۆتە گەورەترین كێشەی خەڵك.