زەینەب بایزیدی و دۆخی نالەباری بەندی ژنانی زیندانی مەراغە
16:47 - 4 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەندی ژنان (نسوان)ی زیندانی شاری مەراغە تەنیا یەك ژوور و داڵانێكی بچووكی هەیە و زیاتر لە 30 زیندانیی ژنیشی تێدا راگیراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە زیندانی مەراغە، دۆخی بەندی ژنانی ئەو زیندانەی زۆر نابەجێ وەسف كردووە. زەینەب بایزیدی یەكێك لە چالاكانی مافەكانی ژنانیش لە حاڵی حازردا لەو بەندە راگیراوە و ماوەی حوكمەكەی بەسەر دەبات.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە ئاژانسی كوردپای وتووە: ریەی زیندانیانی ژنی ئەو بەندە 15 هەتا 30 كەسە، بەڵام تاقە ژووری ئەو بەندە تەنیا جێگای 7 هەتا 8 كەس دەبێتەوە، شوێنی تەنگەبەر و بەرتەسكی بەندی ژنان، بۆتە هۆی دروست بوونی كەش و دۆخێكی رەوانیی نابەجێ بۆ بەندییەكان.
نەبوونی پێداویستیی سەرەتایی وەكوو، سرویسی پاك و خاوێنی شیاو، شوێنی شیاو بۆ پشوودان، خراپیی غەزا و خۆراكی زیندانیانی زیندانی مەراغە، ژیانی زیندانیانی ژنی ئەو زیندانەی زۆر دژوار و ئاستەنگ كردووە.
زەینەب بایزیدی پاش تێپەڕاندنی چوار ساڵ حوكمی تەعزیری بۆ پەروەندەیەك، بۆ دووەم جار و لە پەروەندەیەكی دیكەدا بۆ تێپەڕاندنی 6 مانگ حوكمی تەعزیری بۆ دووەمین جار لە زیندانی زەنجانەوە بۆ زیندانی مەراغە راگوێزراوە.
پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە چوار ساڵ لە زیندانی كردنی ئەم چالاكە ژنە كوردەی مافەكانی ژنان، هەتا ئێستا بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات لە كەڵك وەرگرتن لە هەرچەشنە مورەخەسیییەك بێبەش كراوە.
زیندانی شاری مەراغە خاوەنی دوو بەندی ژنانە و پیاوانەیە كە تێیدا هیچ چەشنیە جیاكردنەوەیەك لەناو زیندانیەكیان لەباری جۆری تاوانەوە ئەنجام نەدراوە و هەموو زیندانیەكان بە هەر تاوان و پەروەندەیەك لە یەك ژوورن.
بەندی پیاوانی زیندانی مەراغە بە شێوەی نێونجی 500 بەندكراوی تێدایە كە ئەویش لە رەوشێكی زۆر نەشیاو دایە.
زیندانی مەراغە بێبەرییە لە هەرچەشنە فەزا و ئیمكاناتێ:ی وەرزشی و فەرهەنگی وەكوو ساڵۆنی وەرزشی یان كتیبَخانە.
زەینەب بایزیدی بە یەكێك لە چالاكانی كەمپەینی یەك میلیۆن ئیمزا لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دێتە ئەژمار كە ساڵی 1385 بۆ لابردنی هەڵاواردن لەسەر ژنان لەناو یاسا مەدەنی و سزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران وەرگەڕ خرا.
زەینەب یایزیدی زیندانیی سیاسیی كورد و چالاكی مافەكانی ژنان بۆ یەكەم جار ساڵی 1384 لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ ماوەی 40 رۆژ لە گرتنگەی ستادی خەبەریی شاری ورمێ لەژێر لێپرسینەوەدا بووە، ناوبراو دواتر بە دانانی وەسیقە لە زیندان ئازاد كرا كە دواتر بە تاوانی تەبلیغ بەدژی نیزام بە 6 مانگ زیندانیی تەعلیقی و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەراغە مەحكووم كرا كەلە پەروەندەی دووەمدا ئەو حوكمە كرا بە تەعزیی و جێبەجێ كرا.
زەینەب بۆ جاری دووەم لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە 4 ساڵ حوكمی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زەنجان مەحكووم كرا كە ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەش تەئید كرا.