زەڕیای ئێژە لە ٥ ساڵدا، گیانی ٤٢٢ کەس لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی ئەستاندووە

14:03 - 15 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: نزیکەی ٣٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆرووپا لە ئاودا خنکاون.

جیا لە گیان لەدەستدانی ئەم کەسانە لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا، ١٣٣ کەسیش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێسەرشوێنن.

گیان لە دەستدان و بێسەرو شوێن بوونی ٤٢٢ کەس لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆرووپا بە هۆی نوقم بوونی بەلەمەکان لە زەریای \"ئێژە\" دا بووە.

لە کۆی گیان لە دەستدانی ٤٢٢ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لە ڕێگای ئۆرووپا، تەرمی ٢٨٩ کەس دۆزراوەتەوە و ١٣٣ کەس بێسەرو شوێنن.

کۆچی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆرووپا بە هۆی خراپی باری ئابووری ئەو وڵاتە بووە و بە تایبەتی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا ئەم ڕێژەیە زیاتریش بووەتەوە.